كچه نماییشكارێك به پێشنیارێك ده‌یه‌وێت گواردیۆلا له‌م دۆخه رزگار بكات
پێش دێربی مانچێسته‌ر داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی گواردیۆلا ده‌كات
.jpg)
هۆڵی پێرس یه‌كێك له ناسراوترین كچه نماییشكاره‌كانی بریتانیایه كه له شاری مانچێسته‌ر له دایكبووه، پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دێربی مانچێسته‌ر پێشنیارێك پێشكه‌شی پێپ گواردیۆلا ده‌كات.
هۆڵی پێرسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ هانده‌ری مانچێسته‌ر سیتییه و بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌ی یانه‌ی سیتیزن پێشنیار بۆ گواردیۆلا ده‌كات ئه‌مڕۆ به‌شكستپێهێنانی تیپه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ شكۆی بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م كچه نماییشكاره كه به یه‌كێك له كچه وروژێنه‌ره‌كانی جیهان داده‌نرێت داوا له گواردیۆلا بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌بیربكات ده‌بێت ئه‌مڕۆ به تێكشكاندنی مۆرینهۆ ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ مسۆگه‌ر بكات و به ده‌روونێكی باشیش خۆی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه و ریمۆنتادا به‌سه‌ر لیڤه‌رپوول ئاماده بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی 33ـی پرێمه‌رلیگ له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له دێربی مانچێسته‌ر له یاریگه‌ی ئیتیحاد شه‌یتانه سووره‌كان ده‌بنه میوانی كوڕانی گواردیۆلا.
