به فه‌رمی بایرن میونشن بۆ شه‌شه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا
بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چی روویدا؟
.jpg)
یانه‌ی بایرن میونشن بۆ جاری 28ـه‌م له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا و یه‌كه‌م یانه‌یه كه بتوانێت بۆ شه‌ش ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ناسناوی بۆندزلیگا به‌ده‌ستبهێنێت.
له گه‌ڕی 29ـه‌می خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی ئوگسبورگ، یانه باڤارییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
له خوله‌كی 18 نیكلاس شوول یاریزانی بایرن میونشن به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 32 كۆرینتین تولیسو ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بایرن یه‌كسان كرده‌وه.
دوای 6 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌و گۆڵه، خامیس رۆدریگێز ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه باڤارییه‌كه زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م یانه‌ی بایرن 2 گۆڵی دیكه‌ی له رێگه‌ی (ئاریان رۆبن و ساندرۆ واگنه‌ر) تۆمار كرد و به فه‌رمی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگایان بۆ خۆیان مسوگه‌ر كرد.
یوپ هاینكس راهێنه‌ری بایرن میونشن له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا هه‌شته‌مجاره ناسناوی بۆندزلیگا ده‌باته‌وه، 4 جار وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌ی مونشنگلادباخ و 4 جاریش وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن.