ئه‌مڕۆ داڵكورد دووه‌مین یاری خۆی له‌ خولی نایابی سویدی ده‌كات

رووبه‌رووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یورۆپالیگ له‌سه‌ر ده‌ستی ئارسێناڵ ماڵئاوایی كردووه‌

داڵکورد لە گەڕی دووەمی خولی نایابی سوێدی لە یاریگەی خۆی میوانداریی ئۆستەرسوند دەکات.

دوای شکستەکەی لە یاریی یەکەم، ئەمڕۆ داڵکورد کاتژمێر 6:30ـی ئێواره‌ بە کاتی هەولێر لە گەڕی دووەم میوانداریی ئۆستەرسوند دەکات، کە میوانەکەی ئەمڕۆی داڵکورد یەکێکە لە باشترین یانەکانی سوێد و ئەم وەرزە بەشداریی یۆرۆپالیگی کرد و لەسەر دەستی ئارسێناڵ کرایە دەرەوە.

داڵکورد لە یەکەم یاریی خۆی لە یاریگەی خۆی لە ئالسڤێنسکان دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، کە بڕوا نووری یاریزانی کوردی شاری سلێمانی یاریی بۆ ئۆستەرسوند دەکات و ئەمڕۆ رووبەڕووی یانەی داڵکورد دەبێتەوە.

لە یارییە یەکەمیان هەردوو یانە تووشی شکست بوون، داڵکورد بە ئایک سۆڵنا دۆڕا و ئۆستەرسوندیش بە دیۆرگاردن دۆڕا.

Fly Erbil Advertisment