ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما راگه‌یاند
له‌نێو لیسته‌كه‌دا بارسێلۆنا سووپرایزی بۆ هانده‌رانی هه‌یه
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی رۆما له چامپیۆنزلیگ بڵاو كرده‌وه، له نێو لیسته‌كه‌دا ناوی سێرجیۆ بۆسكێتس ده‌بیندرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 نیسانی 2018، بارسێلۆنا له‌سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر لیستێكی 21 یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر رۆما راگه‌یاند.
سێرجیۆ بۆسكێتس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا بۆ مه‌شقی به كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به ته‌نیا راهێنان ده‌كات، به‌ڵام ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان دا هه‌یه.
لوكاس دین به‌هۆی پێكانه‌وه ناوی له لیسته‌كه‌دا نییه و بۆ یه‌كه‌مجاریش یێری مینای كۆلۆمبی بانگهێشتی یارییه‌كی چامپیۆنزلیگ ده‌كرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ له كه‌ته‌لۆنیاوه گه‌شتی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌كات، دواتر ڤاڵڤێردی و تیر شتیگن له كاتژمێر 7:15 خوله‌كی ئێواره به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك ده‌كه‌ن، دواتر یاریزانانی بارسا یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانیان له یاریگه‌ی ئۆلمپیكۆ له كاتژمێر 8:00ـی شه‌و ده‌كه‌ن.
بڕیاره له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا ببێته میوانی رۆما، له یاری چوون بارسا به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو.
.jpg)