سیمیۆنی: له دێربی مه‌درید خاڵێكی تاڵمان له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا ده‌ستخست
سیمیۆنی: ئێمه ته‌سلیم نابین و به‌هه‌موو هیوایه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین

دوای كۆتایی هاتنی دێربی مه‌درید كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ڕه‌تی كرده‌وه كه له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بێهیوابووبن، ده‌شڵێت: ته‌سلیم نابین.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای یاری دێربی به‌شداری پرێس كۆنفرانسێكی كرد و گوتی: پێموایه ئه‌و خاڵه‌ی به‌ده‌ستمان هێنا تاڵه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا بوو، ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن هاتبووین و ده‌مانه‌ویست جیاوازیی خاڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێشه‌نگ كه‌م بكه‌ینه‌وه.
سیمیۆنی گوتیشی: هێشتا چه‌ند یارییه‌كی گرنگ ماوه و خوله‌كه یه‌كلانه‌بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده دۆڕانی بارسێلۆنا سه‌خته، به‌ڵام له تۆپی پێ هه‌موو شتێك رووده‌دات و ئێمه به‌هه‌موو هیوایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین و ته‌سلیم نابین، ئێمه یارییه‌كی باشمان كرد و پێموایه ئه‌وه‌ش رێككه‌وته كه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ نادۆڕێین.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به 68 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا مایه‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ بۆ 12 خاڵ زیاد بوو.