"نهێنی و هۆكاری یهكسابوونی دێربی مه‌درید ئاشكرا بوو"
ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید هۆكاری یه‌كسانبوونی یانه‌كه‌ی له دێربی مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی دێربی مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، ئاسێنسیۆ هۆكاری یه‌كسانبوونی یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه بۆ بیركردنه‌وه له یوڤێنتۆس گه‌ڕانده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆ پێنجه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی له دێربی مه‌درید ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، له‌مباره‌یه‌وه ماركۆ ئاسێنسیۆ كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له یارییه‌كه كرد له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا گوتی: ئێمه یارییه‌كی باشمان له گێمی یه‌كه‌م ئه‌نجام دا، ده‌رفه‌تی زۆرمان هه‌بوو، به‌ڵام تۆپ ئاماده‌نه‌بوو هێڵی گۆڵی ئاتڵێتیكۆ ببڕێت.
ئاسێنسیۆ ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئێمه به ئه‌نجامی یه‌كسانبوون رازی نییه، پێموایه بیركردنه‌وه له یاری داهاتوومان به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس هۆكارێك بوو بۆ یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان، چونكه یاری داهاتوومان به‌رامبه‌ر یوڤی بۆ ئێمه زۆر نرخی هه‌یه و نزیكمان ده‌كاته‌وه له هه‌نگاونان به‌ره‌و سێیه‌مین ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ.