به فه‌رمی 3 یانه گه‌یشتنه قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان
ئاكرێ له دواساته‌كان یانه‌ی كۆیه‌ی له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا كرد
.jpg)
له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان 6 یاری به‌ڕێوه چوون، به فه‌رمی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هاوشانی ئاكرێ بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینیان بڕی، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر له گه‌یشتن به‌و قۆناخه نزیك بۆته‌وه.
ئاكرێ 1 ـ 0 دهۆك
ئه‌م یارییه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له دواساته‌كانی یارییه‌كه ئاكرێ سوودی له تۆپێكی جێگیر وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونیان شكاند و گۆڵی سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و بۆ قۆناخی داهاتووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتن.
یانه‌ی ئاكرێ به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ هاوشانی دهۆك له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م خۆیان گه‌یانده قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین.
سۆران 1 ـ 2 كۆیه
وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌م دوویانه‌یه كۆتایی هات، یانه‌ی كۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شكستی به یانه‌ی سۆران هێنا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئاكرێ خه‌ونی گه‌یشتنی كۆیه به قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین له گۆڕنرا.
یانه‌ی كۆیه به 14 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه، یانه‌ی سۆرانیش به 10 خاڵ ماڵئاوایی له وه‌رزی ئه‌مساڵ كرد.
گاره 2 ـ 0 هه‌ڵۆ
ئه‌م یارییه له شاری دهۆك به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا یانه‌ی گاره له نێو یاریگه‌ی خۆی شكستی به هه‌ڵۆی میوانی هێنا، به‌ڵام ئه‌نجامی یارییه‌كه له هه‌موو بارێكدا هیچ گۆڕانكاری له چاره‌نووسی ئه‌م دوویانه نه‌كرد، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵۆ مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد بوو، یانه‌ی گاره‌ش به 8 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی رزگاری نه‌بوو و ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌هیدان یان ئاشتی له‌سه‌ر چاره‌نووسی مانه‌وه‌یان له خوله‌كه به‌شێوه‌ی چوون و هاتن رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه و یه‌كێكیان به‌ره‌و خولی پله‌دوو دابه‌زێت.
ئاشتی 1 ـ 2 ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌م یارییه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بڕینی بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین نزیك بۆته‌وه، چاره‌نووسی یانه‌ی ئاشتیش بۆ مانه‌وه‌ی له خوله‌كه كه‌وته مه‌ترسی.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به 19 خاڵ شوێنی خۆی له خانه‌ی دووه‌می خوله‌كه پته‌وتر كرد، یانه‌ی ئاشتی به 16 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان 0 ـ 1 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ناوچه‌ی شاره‌زووره‌وه بڕینی بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی مسۆگه‌ر كرد و یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شی له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا كرد.
پێشمه‌رگه به 23 خاڵ وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناخی داهاتووی خوله‌كه، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هێدان به 12 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه و هیچ ئومێدێكی نه‌ماوه و ته‌نیا مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه.
شه‌هیدان 1 ـ 0 سه‌یدسادق
یانه‌ی سه‌یدسادق به ئومێدی گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بووه میوانی یانه‌ی شه‌هیدانی دراوسێی، به‌ڵام شه‌هیدان له گێمی دووه‌م گورزی خۆی وه‌شاند و به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر شه‌ڕ و ئاژاوه له یارییه‌كه روویدا و 15 خوله‌ك به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه، یارییه‌كه وه‌ستا و ته‌واو نه‌كرا.