مێسی خراپترین ریكۆردی له چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد
قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بۆ مێسی بۆته قۆناخی شكست و نووسینه‌وه‌ی تۆماری ڕه‌ش
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی ده‌كات و لیۆنێل مێسییش خراپترین ریكۆردی له له‌م قۆناخه تۆمار كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیكی تایبه‌ت به یانه‌ی رۆما به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد، سێیه‌م وه‌رزه مێسی ناتوانێت له‌م قۆناخه تیپه‌كه‌ی له شكست و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه رزگار بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی 10 یارییه له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.
لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شت نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر رۆما گۆڵ بكات، به هه‌مان شێوه‌ش وه‌رزی رابردوو مێسی له هه‌ردوو یاری له‌م قۆناخه نه‌یتوانی گۆڵ له یوڤێنتۆس بكات و یانه‌كه‌شی ماڵئاوایی كرد.
له وه‌رزی 2015 ـ 2016 كاتێك له قۆناخی هه‌شت بارسێلۆنا له‌سه‌رده‌ستی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد و مێسی له هه‌ردوو یاری نه‌یتوانی گۆڵ بكات.
له وه‌رزی 2014 ـ 2015 كاتێك بارسێلۆنا بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام مێسی له قۆناخی هه‌شتی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه نه‌یتوانی له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان گۆڵ بكات.
له وه‌رزی 2013 ـ 2014 كه بارسێلۆنا له‌سه‌رده‌ستی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له قۆناخی هه‌شت ماڵئاوایی كرد و مێسیش نه‌یتوانی له هه‌ردوو یارییه‌كه تۆڕی گۆڵی یانه مه‌دریدییه‌كه بدۆزێته‌وه، له‌م وه‌رزه‌ش ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وان.
لیۆنێل مێسی دوایینجار كه له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ گۆڵی كرد بێت له وه‌رزی 2012 ـ 2013 بوو به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، به‌ڵام له‌م وه‌رزه بارسێلۆنا له قۆناخی پێشكۆتایی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له دوو یاری چوون و هاتن 7 گۆڵی لێكرا، له‌و ساڵه‌دا یانه باڤارییه‌كه بووه پاڵه‌وان.
لیۆنێل مێسی له مێژووی خۆیدا ته‌نیا 9 گۆڵی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ هه‌یه، 2 گۆڵ له وه‌رزی 2012 ـ 2013 بوو به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان، یه‌ك گۆڵ له وه‌رزی 2010 ـ 2011 له دژی شاختار بوو، لیۆ له وه‌رزی 2009 ـ 2010 4 گۆڵی له ئارسێناڵ كرد، پاشان له وه‌رزی 2008 ـ 2009 دوو گۆڵی له بایرن میونشن كردووه.