مۆسكۆ: ناهێڵين هيچ وڵاتێك خۆى بكاته پۆليسى جيهانى
رووسيا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بير له لێكه‌وته‌كانى هێرشكردنه سه‌ر سووريا بكه‌نه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، داوايكرد، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بير له لێكه‌وته‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و ئه‌گه‌رى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى دژى سووريا بكاته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) ئه‌نجاميدا گوتى: "واشنتن به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئاوازى جه‌نگ. ئاماژه به تێكههڵچوونى مه‌ترسيدار ده‌كات. ته‌نيا تۆمه‌تيش ئاراسته‌ى سووريا ناكات، به‌ڵكو رووى له مۆسكۆيه، گوايه بووه‌ته هاوبه‌شى تاوانه‌كان له سووريا".
هه‌روه‌ها گوتى: "چۆن ده‌كرێت بڕيارى زێده هه‌ستيار له باره‌ى به‌كارهێنانى هێز دژى وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ده‌ربكرێت و له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تييدا هێز به‌كاربهێنرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى درۆ و بێ بنه‌ما و له نائاماده‌بوونى وێنه‌ى راسته‌قينه‌ى رووداوه‌كان".
زاخارۆڤا، داواشيى له هه‌موو لايه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، "به وردى بير له لێكه‌وته‌ى ئه‌و بڕيار و ههڕهشانهيان بكه‌نه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "له ئاستى كه‌سى يه‌كه‌مياندا، فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز له دژى سووريا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به گوێره‌ى په‌يماننامه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز له دژى وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى پێشێلكارييه‌كى روون و ئاشكراى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئه‌وه‌شى گوت: "رووسيا رێگه نادات، هيچ وڵاتێكى خۆرئاوايى خۆى بكاته پۆليسى جيهانى و هاوكات رۆڵى لێكۆڵه‌ر و داواكارى گشتى و دادوه‌ر و جه‌لاد بگێڕێت".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر