نرخى نه‌وت گه‌يشته به‌رزترين ئاستى له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا
خه‌ڵك "نيگه‌رانن" له ره‌وشى سووريا و ئه‌وه يه‌كێكه له هۆكاره‌كانى هه‌ڵكشانى نرخى نه‌وت

K24 – هه‌ولێر:
به به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخى له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، نرخى نه‌وت گه‌يشته به‌رزترين ئاستيى، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه دێت كه له ره‌وشى سووريا هاتوونه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌ها به هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى سوودى ئه‌مباره جيهانييه‌كانى نه‌وتى خاو.
گرێبه‌سته‌كانى خاوى برێنت له‌سه‌ر 72 دۆلار و 2 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رميلێك و خاوى خۆرئاوى تهكساسيش به 67 دۆلار و 7 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، دواى ئه‌وه‌ى 25 سه‌نت له نرخه‌كه‌ى هه‌ڵكشا.
واڵته‌ر زيمرمان، يه‌كێكه له گه‌وره شيكهرهوانى پرسى نه‌وت له بۆرسه‌ى جيهانيدا و ئه‌و پێى وايه هێشتا خه‌ڵك "نيگه‌رانن" له ره‌وشى سووريا و ئه‌وه يه‌كێكه له هۆكاره‌كانى هه‌ڵكشانى نرخى نه‌وت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو (11ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، به هۆى مووشه‌كبارانكردنى ريازى پايته‌ختى سعووديه و شارى جازانى سعووديه له لايه‌ن حووسييه‌كانى يه‌مه‌نه‌وه، نرخى نه‌وت هه‌ڵكشا.
هاوكات هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ مووشه‌كبارانكردنى سووريا ترس و نيگه‌رانييان له بۆرسه‌ى نه‌وت درووستكردووه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه، نه‌وتى خاو له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه وه‌ك پێويست نه‌گاته بازاره‌كان. به‌و هۆيه‌وه نرخه‌كه‌ى زياد بوو. به جۆرێك له 2014ه‌وه نه‌وت نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌و نرخه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر