ئه‌نقه‌ره 70 ئه‌فسه‌رى ديكه‌ى لايه‌نگرى گوله‌نى ده‌ستگير كرد
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، به‌رده‌وامن له راوه‌دوونانى لايه‌نگرانى ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ريزى سوپادا

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، به‌رده‌وامن له راوه‌دوونانى لايه‌نگرانى ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ريزى سوپادا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ (70) ئه‌فسه‌رى ديكه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه ده‌ستگيركران.
ئه‌نقه‌ره ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، ده‌ستيان له‌گه‌ڵ ره‌وتى (خزمه‌ت) كه رێكخراوى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه تێكه‌ڵكردووه و به‌شدارييان له كوده‌تاكه‌ى 2016 كردووه.
له (15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016)دا، به‌شێك له هێزه‌كانى سوپاى توركيا هه‌وڵيان دا كوده‌تا ئه‌نجامبده‌ن و هه‌وڵه‌كه‌يان شكستيهێنا.
رۆژنامه‌ى (ميلليه‌ت)ـى توركيى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و (70) ئه‌فسه‌ره له‌سه‌ر فه‌رمانى داواكارى گشتيى ده‌ستگيركراوون، به‌و پێيه‌ى سه‌ربازه ده‌ستگيركراوه‌كان گه‌واهييان له‌سه‌ر داوون.
رۆژنامه‌كه، روونيكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان له (34) هه‌رێمى توركيا هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕانيان بۆ ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ئه‌نجامداوه.
نووسينگه‌ى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، مانگى رابردوو، ئامارێكى له باره‌ى ده‌ستگيركراوه‌كان له توركيا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى ئاماره‌كه، ده‌سه‌ڵاتداران به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندى هه‌بوون به كوده‌تاكه‌وه، 160 هه‌زار كه‌سيان ده‌ستگيركردووه. ژماره‌يه‌كى هاوشێوه‌ش له فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌ركراوون.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رابه‌رايه‌تى ره‌وتێكى ئاينى و په‌روه‌رده‌يى به ناوى (خزمه‌ت) ده‌كات و له ساڵى (1999)ه‌وه له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا ده‌ژيت.
توركيا داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ناوبراو له ئه‌مريكا ده‌كات، به‌ڵام واشنتن تا ئێستا نه‌چووه‌ته ژێر بارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و داوايه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر