مارسیلینۆ: ده‌مانه‌وێت سبه‌ی بارسێلۆنا تووشی یه‌كه‌مین شكست له لالیگا بكه‌ین
راهێنه‌ری ڤالیێنسیا پلان و بۆچوونی خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
راهێنه‌ری ڤالێنسیا به باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه سبه‌ی بۆ ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه سه‌ردانی یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌ممان لیۆنێل مێسییه.
مارسێلینۆ راهێنه‌ری ڤالێنسیا له پرێس كۆنفرانسێكی ئه‌مڕۆیدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا گوتی: پلانی ئێمه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه‌یه، ده‌شزانم یارییه‌كه زه‌حمه‌ته چونكه بارسا له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی رووبه‌ڕووی ئێمه ده‌بنه‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی نێو یاریگه‌ی خۆی بارسێلۆنا تۆقێنه‌ره.
له باره‌ی كارلۆس دیل سیرۆ گراندی ناوبژیوان كه یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیا به‌ڕێوه ده‌بات، مارسیلینۆ گوتی: هیچ گوومانێكم نییه له ناوبژیوان، چونكه باشترین دادوه‌ری ئیسپانیایه.
مارسیلینۆ ده‌شڵێت: لیۆ مێسی سبه‌ی به‌ربه‌ستی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئێمه، چونكه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ئه‌و یاریزانه له‌م وه‌رزه زیاتره له ژماره‌ی گۆڵه‌كانی 7 یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه، له كاتژمێر 5:15 خوله‌كی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، له گه‌ڕی 32ـی لالیگا بارسێلۆنا میوانداریی ڤالێنسیا بكات.