یۆپ هاینكس له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی
ده‌ڵێت: له رێگه‌ی تۆنی كرووسه‌وه زانیاری له‌سه‌ر كریستیانۆ وه‌رگرتووه
.jpg)
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان بایرن میونشن و ریال مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یۆپ هاینكس راهێنه‌ری یانه‌ی باڤارییه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌وان رووبه‌ڕووی یه‌كێك له باشترین پاڵه‌وانه‌كانی جیهان بوونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی تیروپشكی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یۆپ هاینكسی ته‌مه‌ن 72 ساڵه‌ی راهێنه‌ری بایر میونشن گوتی: یارییه‌كی به‌هێز چاوه‌ڕوانی ئێمه و ریال مه‌درید ده‌كات.
هاینكس ده‌شڵێت: یارییه‌كه بۆ هه‌ردوولامان قورس ده‌بێت، هیوادارم ریال مه‌درید له‌و قۆناخه‌دا له ئاست و رۆژی خۆیاندا نه‌بن.
له باره‌ی كریستیانۆ كه له دوایین 3 یاریدا 7 گۆڵی له بایرن میونشن كردوه، یۆپ هاینكس ده‌ڵێت: كریستیانۆ و مێسی دووباشترین یاریزانی جیهانن، زۆرجار له باره‌ی كریستیانۆ پرسیارم له تۆنی كرووس كردووه، ئه‌و پێی راگه‌یاندووم كه كریستیانۆ له مه‌شقه‌كان زۆر خۆی ماندوو ده‌كات و ئه‌وه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنییه‌تی.
بڕیاره یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له 25ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا له نێوان بایرن میونشن و ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.