سه‌رۆكی یوێفا له باره‌ی لێدانه‌ی پێناڵتییه‌كه بڕیاری خۆی دا
دوای ئه‌وه‌ی 50 جار سه‌یری دیمه‌نه‌كه‌ی كردۆته‌وه بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له لێدوانێكدا له باره‌ی لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه زیاتر له 50 جار سه‌یری ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی كردووه كه له دواساته‌كان له نێوان بنعه‌تییه و ڤاسكێز روویدا.
ئه‌لێكسانده‌ر شێفرین سه‌رۆكی سلۆڤینی فیدرسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت له باره‌ی هه‌ژماركردنی لێدانی پێناڵتی له خوله‌كی 93 له یاری نێوان ریال و یوڤی گوتی: ئه‌م رووداوه به جۆرێكه نا‌توانیت به به‌پشتبه‌ستن به برگه‌یه‌كی یاسایی وه‌ڵام بده‌یته‌وه، به‌شێك پێیان وایه پێناڵتییه و به‌شێكی دیكه‌ش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه لێدانی پێناڵتی بێت.
له باره‌ی به‌كارهێنانی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا، سه‌رۆكی یوێفا گوتی: ئه‌گه‌ر دڵنیابین ئه‌م سیسته‌مه كێشه‌كانمان زیاد ناكات، له داهاتوو به‌كاری ده‌هێنین، به‌ڵام جارێ زووه باس له‌و بابه‌ته بكه‌ین.