بی بی سی: راپۆرتی كۆتاییهاتنی دنیامان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه
بی بی سی روونكردنه‌وه له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی، روونكردنه‌وه له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌دات، كه تێیدا ده‌ستپیكردنی جه‌نگی ئه‌تۆمی راگه‌یه‌ندراوه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بی بی سی، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا بێژه‌رێك له ناو ستۆدیۆی بی بی سی ده‌رده‌كه‌وێت و باس له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌تۆمی له‌نێوان رووسیا و هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ڤیدیۆكه سه‌ره‌تا له یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ریپۆرتكردنی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌سه‌ر تۆڕه‌كه ره‌شی كردووه‌ته‌وه، ئێستا ته‌نها له ئه‌پی په‌یوه‌ندییه‌كانی واتس‌ئاپ هێشتا به‌كارهێنه‌ران ئاڵوگۆڕی پێده‌كه‌ن.

بی بی سی ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ڤیدیۆكه به ته‌واوه‌تی ساخته‌كراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هی ئه‌وان نییه، به‌تایبه‌تیش شێوازی نووسین و ئه‌و فۆنته‌ی له گرته‌كه به‌كارهاتووه.
له ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی درووستكراو و هه‌واڵه ساخته‌كان، یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئینته‌رنێت، زۆرێك له كۆمپانیا و داموده‌زگای راگه‌یاندنی دووچاری كێشه كردووه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ رێگریكردن له‌و ساخته‌كارییانه.
ا. م