بانیگا شێوازی شكستهێنانی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
سێڤییا ده‌یه‌وێت دوای 8 ساڵ له‌سه‌ر ئه‌ستۆی بارسێلۆنا به جامی شا شاد بێته‌وه

بانێگا ناوه‌راستكاری یانه‌ی سێڤییا له باره‌ی یاری فایناڵی جامی شای ئیسپانیا كه بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، ده‌ڵێت: له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ئاماده‌ین.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 10:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی واندۆ مێترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید یاری فایناڵی جامی شای ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه بچێت.
ئێڤێر بانێگا ناوه‌راستكاری یانه‌ی سێڤییا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت: ئێمه له ڕووی جه‌سته‌یی، ده‌روونی و ته‌كتیكییه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌ین.
بانێگای ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه ئه‌نده‌لووسیه‌كه گوتیشی: ئه‌گه‌ر سبه‌ی به وریایی پابه‌ند بین به ئه‌رك و شوێنه‌كانی خۆمان له نێو یاریگه ده‌توانین بارسێلۆنا رابگرین و ناسناوه‌كه‌ش ببه‌ینه‌وه.
یانه‌ی سێڤییا له ئێستادا له ریزبه‌ندی حه‌وته‌می خولی نێوخۆیی ئیسپانیا دێت و له گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بێهیوا بووه.
یانه‌ی سێڤییا پێشتر 5 جار بۆته پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا، دوایینجار له 2010 ئه‌و ناسناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.