هاندەرێکی ریال مەدرید دەبێتە ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و بایرن میونشن

هاندەرێکی ریال مەدرید دەبێتە ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و بایرن میونشن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی ناوی ناوبژیوانانی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد.
یوێفا رایگەیاند بیۆرن کویپەرسی ناوبژیوانی هۆڵەندی یاریی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن بەڕێوە دەبات، کە شەوی چوارشەممە لە یاریگەی ئالیانز ئارینا بەڕێوە دەچێت و پێشتر ئەو ناوبژیوانە هۆڵەندییە فایناڵی 2014ی چامپیۆنزلیگی لە لیسبۆن لە نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڕێوەبردووە و ریال مەدرید دەیەمین نازناوی لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە هۆلەندییە بەدەستهێناوە.
کویپەرس کە هاندەری یانەی ریال مەدریدە یەکێکە لەو ناوبژیوانانەی بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2018ی رووسیا دەستنیشانکراون.
یوێفا بڕیاریشی داوە فلێکس برێخی ناوبژیوانی ئەڵمانی یاریی نێوان لیڤەرپوول و رۆما بەڕێوە ببات، کە شەوی سێشەممە لە یاریگەی ئانفێڵد بەڕێوە دەچێت.