رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی براوه‌ی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات
سه‌رجه‌م سیناریۆ و لێكدانه‌وه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێكیان ده‌شكێته‌وه

له راپرسییه‌كدا كه رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئه‌نجامیداوه محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵكاری لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی زۆرترین ده‌نگی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ كۆكردۆته‌وه.
له راپرسیه‌كه‌ی رۆژنامه مه‌دریدیه‌كه زیاتر له 25 هه‌زار بۆچوون له‌مباره‌یه‌وه دراوه و %64 ـی ده‌نگه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه فیرعه‌ونه میسریه‌كه ده‌توانێت خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین بباته‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌توانێت سنوورێك بۆ رۆناڵدۆ و مێسی دابنێت كه ساڵانێكه كۆنتڕۆڵی خه‌ڵاته‌كه‌یان كردووه.
رۆژنامه‌كه نازناوی چامپیۆنزلیگی كردۆته پێوه‌ر و نووسیویه‌تی سه‌ڵاح هێشتا ئاستی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی رۆناڵدۆ و مێسی و ئه‌گه‌ر نه‌توانێت چامپیۆنزلیگ بباته‌وه له ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه.