رامۆس. هۆكاری بێبه‌شبوونی ئینیێستا له وه‌رگرتنی باڵۆن دۆر ئاشكرا ده‌كات
به‌شێوازێكی زۆر سه‌یر هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
.jpg)
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئه‌ندرێس ئینیێستا و ماڵئاواییكردنی له یانه‌ی بارسێلۆنا، زۆرێك له ئه‌ستێره و هاوڕێیه‌كانی ئه‌و یاریزانه خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خۆن خۆری ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره به وێنه‌ی ئینیێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی باڵۆن دۆر بباته‌وه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات.
ئه‌ندرێس ئینیێستا له 2010 باشترین سه‌رده‌می خۆی تێپه‌ڕ كرد كاتێك توانی جامی جیهانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بباته‌وه، هه‌مووان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌و یاریزانه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بباته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه و ئینیێستا له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بێبه‌ش كرا.
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا له باره‌ی هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له كاروانی وه‌رزشی ئینیێستا بۆ ناوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رامۆس ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ندرێس ئینیێستا ناوی (ئه‌ندێرسینهۆ) با بێگوومان خه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌برده‌وه.
رامۆس گوتیشی: دڵنیام ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ی ئه‌ندێرسینهۆبا دووجار خه‌ڵاته‌كه‌ی له 2010 و 2012 ده‌برده‌وه.
ئینیێستا له 2010 مۆندیالی برده‌وه و له 2012 یۆرۆی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه خه‌ڵاته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مێسی كۆتایی هات.
