گه‌ڕی داهاتووی خولی نایاب كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه گه‌رمتر ده‌كات
رۆژی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 4 یاری ململانێی خولی نایابی كوردستان به‌هێزتر ده‌كه‌ن
رۆژی هه‌ینی گه‌ڕی چوارده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان له كاتژمێر 4:00 به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تێیدا 4 یاری ده‌كرێن و یانه‌ی زێره‌ڤانیش چاوه‌ڕوانه.
هه‌ندرێن ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ندرێن به ئامانجی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه ده‌بێته‌وه.
ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوولا شه‌ڕی مان و نه‌مانه، چونكه هه‌ندرێن ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له یارییه‌كانی دیكه له پێشه‌نگی خولی نایاب بمێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپ ئه‌و تروسكایه‌ی كه ماویه‌تی بۆ ململانێكردنی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستی ده‌دات.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به درێژایی مێژووی خۆی 4 جار سه‌ردانی یاریگه‌ی هه‌ندرێنی كردووه و هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه، 2 شكست و 2 یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه.
دوایینجار كه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌ندرێن بۆته‌وه له وه‌رزی 2014 ـ 2015 بوو كه ئه‌وكات به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
یانه‌ی هه‌ندرێن به 21 خاڵ لوتكه‌ی خولی نایابی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 13 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت.
برایه‌تی ـ هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له دێربی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه، چونكه هه‌ردوویانه هیوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان ماوه و بردنه‌وه‌ی هه‌رلایه‌كیان زیاتر له ململانێی ناسناوه‌كه نزیكیان ده‌كاته‌وه و یه‌كسانبوونیش زیان له هه‌ردوولا ده‌دات.
یاریزانانی برایه‌تی ده‌یانه‌وێت له‌م یارییه هه‌مان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م كه به تاكه گۆڵێك هونه‌ر ئه‌حمه‌د یارییه‌كه‌یان برده‌وه به‌سه‌ر هه‌ولێر دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.
برایه‌تی به 19 خاڵ و هه‌ولێر به 17 خاڵ له خانه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان دێن.
شێروانه ـ ئارارات
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌رێوه ده‌چێت، هه‌ردوویانه مێژوویه‌كی گه‌وره و پڕ له ملانێیان له خولی نایابی كوردستان هه‌یه و له مێژووی خۆیاندا 13 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
ئارارات له مێژووی خوله‌كه 6 جار بۆته میوانی یانه‌ی شێروانه و 2 جار ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رده‌م یانه گه‌رمیانییه‌كه گێراوه و 3 یه‌كسانبوون و شكستێكیشی هاتۆته ڕێ.
بردنه‌وه‌ی ئارارات له‌م یارییه زیاتر له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی نزیك ده‌كاته‌وه و شكستی شێروانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خوله‌كه زیاتر ده‌كات.
ئارارات به 20 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به 9 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی خوله‌كه دێت.
نه‌ورۆز ـ زاخۆ
ئه‌م یارییه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت، نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت له‌و یارییه‌دا تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له زاخۆی میوانی بكاته‌وه و خۆی له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خولی پله‌دوو رزگار بكات.
یانه‌ی زاخۆ به 12 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت و نه‌ورۆزیش تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نییه و به 7 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی دێت.
