هێزێكی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته حه‌سه‌كه
"چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان به شه‌ڕڤانه كورده‌كان داوه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی رایگه‌یاند "یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی رمێلانی پارێزگای حه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی شه‌ڕڤانه كورده‌كان بكه‌ن".
ئاژانسه توركییه‌كه له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه زانیوویه‌تی، سه‌ربازه فه‌ڕه‌نسییه‌كان به زرێپۆشهكانیانهوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له منبج و ره‌ققه و هه‌ندێك ناوچه‌ی دێره‌زوور سووڕاونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕڤانی كوردیشیان له‌گه‌ڵدا بووه". به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه ئایا ئه‌و ھێزه فه‌ڕه‌نسییه به‌نیازن له‌و بنكه سه‌ربازییه بمێننه‌وه یان له‌وێ ده‌ڕۆن".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت "فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕڤانان دوو كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان له منبج كردووه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان به شه‌ڕڤانه‌كان داوه".
له پێنج ناوچه‌ی باكووری سووریا 70 ئه‌ندامی هێزی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسی هه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كار ده‌كه‌ن. له ناوچه‌كانی (مشته‌نوور له باشووری شاری عه‌فرین، شاره‌دێی سڕین، شاره‌دێی عه‌ین عیسا و خه‌راب عاشق) بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئاكی ئیتالیش له زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، یه‌كه‌ی تایبه‌تی هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی رمێلانی گونده‌واری حه‌سه‌كه".
ئاژانسه ئیتالییه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا رێككه‌وتوون كه هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له باكووری سووریا بوونێكی به‌ھێزیان هه‌بێت له قۆناغی داهاتوودا و رۆڵیان له رێكخستنی ئیداره‌ی ناوخۆیی و پلاندانان هه‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندین ناوچه‌ی سووریاش ئه‌ركی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ئاشكرای كردووه كه هێزی زۆری فه‌ڕه‌نسییه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتوونه‌ته باكووری سووریا و هاتنی ئه‌و ھێزانه‌ش هاوكاتی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی پهلبكێشێته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هاوپیه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه".