ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه بۆ ئێنریكی جێ به‌جێ بكه‌ن ئاماده‌یه ببێته راهێنه‌ری ئارسێناڵ
ئێنریكی به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر

میدیاكانی بریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه لویز ئێنریكی زۆر نزیكه ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئارسێناڵ نزیكه له‌وه‌ی به مه‌رجه‌كانی ئێنریكی رازی بێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ئاشكرای كردووه كه ئێنریكی نزیكه له‌وه‌ی به‌ره‌و له‌نده‌ن بكه‌وێته ڕێ و به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری شوێنی ڤینگه‌ر بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێنریكی مووچه‌ی ساڵانه‌ی 9 ملیۆن یۆرۆ و خه‌رجكردنی 200 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كردۆته مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا نووسیویه‌تی: ئێنریكی له هێڵی پێشه‌وه‌ی ئارسێناڵ رازییه به‌هۆی بوونی (ئۆبامیانگ و لاكازێتی)، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری گه‌وره له گۆڵپارێز، به‌رگری و ناوه‌راست بكات.
ئارسن ڤینگه‌ر دوای زیاتر له 20 ساڵ بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ست له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ هه‌ڵبگرێت.