وێنە و ڤیدیۆ.. پیشانگایەکی تایبەت بە درێسی کۆنی یانە و هەڵبژاردە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و جیهان
دەتوانیت وێنە بە درێسی ئەفسانە خۆشەویستەکانت بگریت
لەوەتەی رۆژی پێنجشەممەوە لە لەندەن پیشانگایەکەی تایبەت بە درێسی کۆنی هەڵبژاردە و یانەکان کراوەتەوە، رۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە تاکو 06:00ی ئێوارە خەڵکی سەردانی ئەم پیشانگایە دەکەن و سەیری درێسی کۆنی هەڵبژاردە و یانەکان دەکەن، کە تەمەنی هەندێک لەم درێسانە دەگاتە نزیکەی 45 ساڵ.
لێرە درێسی کۆنی زۆربەی هەڵبژاردە و یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و جیهان کۆکراونەتەوە، دەتوانیت لەم پیشانگایە درێسی ئەو ئەستێرە بەناوبانگانەی تۆپی پێ ببینیت، کە پێش لەدایکبوونت یارییان کردووە و ئێستا تەنیا ناویان دەبیستی.
سەرپەرشتیارانی ئەم پێشانگایە پێشبینی دەکەن لە ماوەی ئەم چوار رۆژەدا نزیکەی پێنج هەزار کەس سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن و ئامانجیانە لە رێگایە ئەم پێشانگایەوە پارە بۆ کاری خێرخوازیی کۆبکەنەوە.
ئەم پیشانگایە کە لە ژێر ناوی قوماشی تۆپی پێ کراوەتەوە، پێشتر لە شاری مانچێستەریش کرایەوە و سەردانیکەرانی ئەم پیشانگایە دەتوانن وێنە لەگەڵ درێسی دەیان ساڵ پێش ئێستای یانە و هەڵبژاردە خۆشەویستەکانیان بگرن، یانیش درێسی کۆنی ئەو ئەفسانەن بپۆشن و وێنەیان پێبگرن، کە ساڵانێکی زۆر لە رێگای شاشەی تەلەڤزیۆنەوە سەیری یارییەکانیان کردوون.


.jpg)
