سیدۆرف رەخنە لە ریال مەدرید دەگرێت و پێیوایە پێویستە رێڕەوی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست بکات
سیدۆرف: ریال مەدرید بەبێ بارسێلۆنا نەدەبووە ئەو ریال مەدریدەی ئێستا
کلارێس سیدۆرفی راهێنەری هۆڵەندی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا پێش یاریی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا رایگەیاند، هەرچەندەوە ئەو یاریزانی پێشووی ریال مەدرید بەڵام پێیوایە پێویستە ریال مەدرید رێز لە بارسێلۆنا بگرێت و رێرەوری رێزلێنانی بۆ دروست بکات، کە دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا نزیکە دوای مالەگە و لاس پاڵماس ببێتە سێیەم یانە بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا داببەزێت.
کلارێنس سیدۆرف، راهێنەری دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیای ئیسپانی:
'پێویستە ریال مەدرید رێز لە بارسێلۆنا بگرێت و ئەگەر بارسا وەکو پاڵەوانی لالیگا گەیشتە کلاسیکۆ رێڕەوی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست بکات، راستە من هاندەری ریال مەدریدم چونکە سێ وەرز و نیو لەو یاریم کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا باڵیۆزی یوێفاشم، پێویستە ئێمە ئەو بەها و نرخە بگێڕینەوە بۆ تۆپی پێ کە فیفا هەوڵی بۆ دەدات، دەبێت هەمووان باش بزانین ریال مەدریدی بەبێ بارسێلۆنا هەرگیز نەدەبووە ئەو ریال مەدریدەی ئێستا، بارسێلۆناش هەرگیز بەبێ ریال مەدرید نەدەبووە ئەو بارسێلۆنایەی ئێستا، بۆیە پێویستە هەردوو یانە رێز لە یەکتری بگرن و رێز لە نێوان یەکتری ئاڵوگۆڕ بکەن، پێویستە هەردوو یانە رێز و گیانی وەرزشی لە پێشەوەی هەموو شتێک دابنێن، چونکە منداڵ سەیریان دەکەن.
'سەبارەت بە چانسی ئێمە، راستە ئێمە هیوامان نەماوە، بەڵام هەموو هەوڵیک دەدەین چونکە لە رووی بیرکارییەوە هێشتا هیوامان ماوە بۆ ئەوەی لە خولی پلە یەک بمێنینەوە، وە ئێمە دەەتوانین بارسێلۆنا بوەستێنین بەڵام ناتوانین مێسی بوەستێنین.