بزانه رامۆس چۆن به لێدوانه‌كانی بایرن میونشن ده‌ترسێنێت
ئه‌وه‌ی گوومانی له ئاستی ئێمه هه‌یه با سه‌یری رابردوومان بكات
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت، سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری ریال مه‌درید به‌شداریی كۆنفرانسێك كرد و به چه‌ند رسته‌یه‌ك و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی راگه‌یاند.
"ئێمه رێز له یانه‌ی بایرن و یاریزانه‌كانی ده‌گرین، پێویسته له یاریگه به كردار قسه له‌سه‌ر ئاستی خۆمان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی گومانی له تواناكانمان هه‌بێت پێویسته سه‌یری ئه‌نجامه‌كانی پێشوو بكات، هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتین، به‌ڵام پێویسته یاری رابردوو له‌بیر بكه‌ین و له‌سه‌ره‌تاوه به ئه‌نجامی سفر به سفر ده‌ست پێبكه‌ین.
راسته بارسێلۆنا دووانه‌ی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای ئه‌م وه‌رزه‌ی برده‌وه و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره ده‌بێت كه بۆ 3 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك ببینه پاڵه‌وان، پێشتریش گوتمان كه رێره‌وی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست ناكه‌ین.