ئه‌مشه‌و هانده‌رانی ریال سووپرایزێكی گه‌وره‌یان بۆ ترساندنی بایرن ئاماده كردووه
هانده‌رانی ریال مه‌درید به‌شێوازێكی جیاواز پشتگیری له یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
.jpg)
هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه چاره‌نووسساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و تیفۆیه‌كی گه‌وره‌یان ئاماده كردووه و دروشمێكیان بۆ توقاندنی بایرن میونشن له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ ده‌نه‌خشێنن.
له یاری قۆناخی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ بكرێت، هانده‌رانی ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و په‌یامێكیان له نێو یاریگه پێ ده‌بێت كه پێكهاتووه له تیفۆیه‌كی گه‌وره.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا هانده‌رانی ریال مه‌درید به دروشمی (به‌رگریكردن له عه‌رشی پاڵه‌وان و پارێزگاریكردن له سه‌روه‌رییه‌كان) پشتگیری خۆیان بۆ یانه‌كه‌یان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشن به هه‌ر ئه‌نجامێك كه گه‌وره‌تر بێت له (2 ـ 1) بلیتی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌بڕێت، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید به یه‌كسانبوون و شكستیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام ده‌گاته فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه.
