"به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده مۆندیالی بچووك به‌ڕێوه‌یه"
ره‌نگه جامی كیشوه‌ره‌كان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان كه به فیفا ناسراوه به نیازه پاڵه‌وانێتیه‌كی نوێ رێكبخات و بیكاته مۆندیالی بچووك له جیهاندا.
جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا پێشنیازی كردووه پاڵه‌وانێتیه‌كی نوێ به به‌شداری هه‌شت هه‌ڵبژارده هه‌ر دوو ساڵ جارێك رێك بخرێت و ناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بكرێته هه‌شت هه‌ڵبژارده گه‌وره‌كه.
ئینفانتینۆ ئاشكرای كردووه كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار ئاماده‌ن 25 ملیار دۆلار بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ مافی پاڵه‌وانێتیه‌كه بكڕن، پێشنیاریش كراوه پاڵه‌وانێتیه‌كه له ساڵه تاكه‌كان بكرێت و له ساڵی 2021 ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن میدیاكانی ئه‌ورووپا بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه له شوێنی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش ره‌نگه جامی كیشوه‌ره‌كان كه 4 ساڵ جارێك ده‌كرێت ره‌نگه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ئینفانتینۆ پێشنیازه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فیفا و هێشتا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێكخرانی پاڵه‌وانێتیه‌كه نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری روودانی زۆر نزیكه.