ئه‌مشه‌و ڤینگه‌ر بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كی خۆش پێی ده‌خاته نێو یاریگه‌ی ئاتڵێتیكۆ
ئه‌مشه‌و ناسنامه‌ی فایناڵی یۆرۆپالیگ ئاشكرا ده‌بێت
.jpg)
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆپالیگ، دوو یاری له كاتژمێر 10:05 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن و ناسنامه‌ی ئه‌و دوو یانه‌یه ئاشكرا ده‌بێت كه له 16ـی ئه‌م مانگه له فایناڵی یۆرۆپالیگ له شاری لیۆن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ ئارسێناڵ
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی وان‌دا مێترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به ناوبژیوانیه‌تی جیانلوكا روكی ئیتاڵی به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی ئارسێناڵ له یاری چوون له له‌نده‌ن گورزێكی كوشنده‌ی له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه به‌ركه‌وت، له كاتێكدا زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به 10 یاریزان یاری ده‌كرد و راهێنه‌ره‌كه‌شی كارتی سووری وه‌رگرتبوو، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له رێگه‌ی ئانتوان گریزمان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و به تامی سه‌ركه‌وتن له یاریگه‌ی ئیمارات هاته ده‌ره‌وه و گه‌ڕایه‌وه مه‌درید.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاهه‌نگی ساڵرۆژی له دایكبوونی خۆی هاوشانی خێزان و منداڵه‌كانی له مه‌درید ساز كرد و له لێدوانێكیشدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ گه‌یشتن فایناڵ و تێپه‌ڕاندنی ریال مه‌دریدی ئیشی زۆریان كردووه، هه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی كه به‌هۆی كارته سووره‌كه‌ی ناتوانێت بێته نێو یاریگه و ده‌بێت له نێو په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه سه‌یری یارییه‌كه بكات.
رید بول ساڵزبورگ ـ مارسیلیا
ئه‌م یارییه له ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به ناوبژیوانیه‌تی سێرجی كاراسیفی رووسی به‌ڕێوه ده‌چێت، مارسێلیا له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌م دوویانه‌یه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له یه‌ك گرووپ بوون، مارسێلیا له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.