گرینگ‌ترین 10 ئامار و راستی مێژوویی له باره‌ی كلاسیكۆ
كریستیانۆ له دوایین 11 سه‌ردانی بۆ كامپ نوو 11 گۆڵی كردووه
.jpg)
پێش كلاسیكۆی یه‌كشه‌ممه له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید، پێگه‌ی بی بی سی بریتانیا گرینگ‌ترین راستی و ئاماره مێژووییه‌كانی كلاسیكۆی ئیسپانیای بڵاو كرده‌وه.
گرینگ‌ترین ئامار و راستییه‌كان له باره‌ی كلاسیكۆ
1ـ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 237 كلاسیكۆیان ئه‌نجام داوه، بارسێلۆنا 93 بردنه‌وه، ریال مه‌رید 95 بردنه‌وه، 29 یاریش به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
2ـ بارسێلۆنا له دوایین یاری خۆی له كلاسیكۆ له یاریگه‌ی كامپ نوو نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، 2 شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه.
3ـ ریال مه‌درید 399 كۆڵی له كلاسیكۆ كردووه و بارسێلۆنا خاوه‌نی 387 گۆڵه.
4ـ بارسێلۆنا كاتێك له لالیگا كلاسیكۆی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ریال كردووه 49 بردنه‌وه و 18 یه‌كسانبوون و 20 شكستی تۆمار كردووه.
5ـ بارسێلۆنا یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2013 ـ 2014 له ژێر سه‌رپه‌رشتی جیراردۆ مارتینۆ توانی له یاریی چوون و هاتن له لالیگا شكست به ریال مه‌درید بێنێت.
6ـ بارسێلۆنا له دوایین 20 یاری رابردووی له كلاسیكۆی لالیگا توانیویه‌تی گۆڵ تۆمار بكات (46) گۆڵ، به‌مه‌ش بارسا تاكه یانه‌یه له كلاسیكۆ خاوه‌نی درێژترین زنجیره‌ی گۆڵتۆماركردنه، ریال مه‌درید پله‌ی دووه‌م دێت كاتێك له نێوان وه‌رزی 1959 ـ 1969 به به‌رده‌وامی له كلاسیكۆ گۆڵی ده‌كرد و (22) گۆڵی له‌و ماوه‌یه له بارسا كرد بوو.
7ـ لیۆنێل مێسی له كۆی 37 یاری له كلاسیكۆ 25 گۆڵی كردووه، به‌مه‌ش گۆڵكاری مێژوی كلاسیكۆیه، له پله‌ی دووه‌م دی ستیفانۆ به 18 گۆڵ دێت، له پله‌ی سێیه‌مش كریستیانۆ به 17 گۆڵ دێت.
8ـ لیۆنێل مێسی له دوایین 4 یاری له كامپ نوو نه‌یتوانیوه گۆڵ بكات.
9ـ كریستیانۆ له دوایین 11 سه‌ردانی بۆ كامپ نوو 11 گۆڵی گردووه.
10ـ ریال مه‌درید له 31 یاری كلاسیكۆ 14 كارتی سووری وه‌رگرتووه.