زیدان بۆ کلاسیکۆی ئەمشەو ئەستێرەیەکی یانەکەی دوورخستەوە

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ

زینەدین زیدان بۆ یاریی ئەمشەوی بەرامبەر بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئاشکراکرد و ئیسکۆی لە کلاسیکۆی ئەمجارە دوورخستەوە.

زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریی ئەمشەوی لەمیانی یارییەکانی گەڕی 35ی لالیگا پێنج یاریزانی یانەکەی دوورخستەوە، ئیسکۆ گەرچی بەشداریی دوایین راهێنانی یانەکەی کرد بەڵام بەهۆی ئەوەی بە تەواوەتی چاکنەبووەتەوە زیزۆ بانگهێشتی یاریی ئەمشەوی نەکردووە و دانی کارڤاخالیش کە هێشتا پێکانی هەیە ئەمشەو ئامادەی یارییەکەی کامپ نوو نابێت.

ئەشرەف حەکیمی و بۆرخا مایۆرال و مارکۆس یۆرێنتیش بە بڕیاری هونەرزی راهێنەر بانگهێشتی یاریی ئەمشەو نەکراون، بەڵام سەرجەم یاریزانەکانی دیکە ئامادەی کلاسیکۆی ئەمشەو دەبن، کە ریال مەدرید کاتژمێر 21:45 بە کاتی هەولێر دەبێتە میوانی بارسێلۆنا.

لسیتی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆی ئەمشەو
لسیتی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆی ئەمشەو