یانه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له خولی نایابی كوردستان ده‌كات
له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه مه‌رجی مانه‌وه‌یان له خوله‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن

یانه‌ی ئاراراتی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له خوله‌كه ده‌كه‌ن و مه‌رجی مانه‌وه‌شیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سكاڵایان له دژی یانه‌ی شێروانه تۆمار كردووه، ده‌شڵێت: به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌به‌رده‌سته كه له یارییه‌كانی گه‌ڕی چوارده‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌ی شێروانه دوور له رێنماییه‌كان له بڕی 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ر یاری به 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ر كردووه به‌هۆیه‌وه 3 خاڵی یارییه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
راهێنه‌ری ئارارات ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م 3 خاڵه بۆ ئێمه نه‌گه‌ڕێننه‌وه به فه‌رمی له خوله‌كه ده‌كشێینه‌وه و بڕیاری كۆتاییمان داوه.
ئه‌نوه‌ره محه‌مه‌د گوتیشی: ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوان 12 خاڵمان له‌ده‌ستداوه.
یانه‌ی ئارارات ئه‌م هه‌فته‌یه پشووه و له‌م وه‌رزه به 20 خاڵ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستانی گرتووه، هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی تاڕاده‌یه‌ك له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه دووركه‌وته‌وه و ته‌نیا 2 یاری له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ ماوه.