چیرۆكی فرانكۆی دیكتاتۆر بۆ پشتگیری ریال مه‌درید و چه‌وساندنه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا بوو
فرانكۆ بۆردومانی بارسێلۆنای كردووه و له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو كه‌ته‌لۆنیاییه‌كانی له سێداره داوه
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید، میدیایه‌كی ئیسپانیا چیرۆكی فرانكۆی دیكتاتۆری پێشووی ئیسپانیای به یاری كلاسیكۆی ئه‌مشه‌وی به‌سته‌وه.
فرانكۆ كێ بوو؟
فرانسیسكۆ فرانكۆ له 2 دێسێمبه‌ری 1892 له هه‌رێمی گالاسیای ئیسپانیا له دایكبووه، دواتر بووه یه‌كێك له دیكتاتۆره‌كانی مێژووی جیهان كه پێشتر له نێوان ساڵانی 1938 ـ 1973 ده‌سه‌ڵات و حوكمرانی ئیسپانیای گرتبووه ده‌ست.
فرانكۆ هانده‌ری كێ بوو؟ پاڵپشتی كام یانه‌ی ده‌كرد؟
میدیاكان زۆرجار چیرۆكی فرانكۆ و تایبه‌ت به كلاسیكۆ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، به‌شێكیان گوومان دروست ده‌كه‌ن كه هانده‌ری ریال مه‌درید بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له باره‌ی ئه‌م فرانكۆ ڕوون بووه زۆر دژی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا و یانه‌ی بارسێلۆنا بووه.
به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه فرانكۆ هانده‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه، به‌وپێیه‌ی (فرانكۆ) له‌سه‌ر پلانی موسولینی و هیتله‌ر ده‌ڕۆشت و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وانی هه‌ڵده‌گرت و ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی ئیسپانیا دا گرتبوو، سه‌ره‌تا پشتگیری یانه‌یه‌كی ده‌كرد كه ناوی (هێزی ئاسمانی) بوو، دواتر ناوی ئه‌و یانه‌یان بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گۆڕی و له خولی پله‌دوو بۆ خولی پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وت، ته‌نانه‌ت فرانكۆ سه‌رجه‌م یاریزانه باشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناچار ده‌كرد یاری بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكه‌ن.
فرانكۆ ئه‌وكات هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ بكاته گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌مین یانه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا، به‌ڵام (رافاییل سانچێز)ـی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ریال مه‌درید دژی خواسته‌كانی فرانكۆ وه‌ستایه‌وه، به‌هۆیه‌وه له لایه‌ن فرانكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرا و به ناچاری بۆ پاریس ڕایكرد.
فرانكۆ له شوێنی رافاییل سانچێز سه‌رۆكێكی نوێی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید به نێوی (خوان خۆزێ ڤایخۆ) دانا.
فرانكۆ و بۆردومانكردنی كامپ نوو
له پێشوودا هه‌رێمه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا و باسك هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌دا خۆیان ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن و زمانی كه‌ته‌لۆنی بكه‌نه فه‌رمی بۆ داموده‌زگایه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌یان، به‌ڵام فرانكۆ دژیان وه‌ستایه‌وه.
یه‌كێك له شاعیره گه‌وره‌كانی كه‌ته‌لۆنیا به ناوی (لۆركا) كه هه‌میشه به هونراوه و شیعره‌كانی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كانی ده‌وروژاند و میلله‌تی له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا هان ده‌دا، به‌م هۆیه‌وه فرانكۆ ئه‌و شاعیره‌ی له نێو یاریگه‌ی كامپ نووی تایبه‌ت به بارسێلۆنا له سێده‌ره‌دا.
دواتر له رۆژی 16ـی مارسی 1936 بۆردومانی باره‌گای یانه‌ی بارسێلۆنای كرد و بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ریه‌ككه‌وتن و دژایه‌تی له نێوا هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌درید.
