'وەرزی داهاتوو نێیمار لە ریال مەدرید یاریی دەکات'

نێیمار بەرامبەر 260 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید

بەگوێرەی بەرنامەیەکی بەناوبانگی ئیسپانی وەرزی داهاتوو نێیمار داسێلڤای یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی وەرزی لە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی یاریی دەکات.
لە بەرنامەی چێرینگیتۆی ئیسپانی کە بەناوباناگترین بەرنامەی وەرزشییە لە میدیای ئیسپانیدا، ئیدواردۆ ئیندای رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی رایگەیاند، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی محەمەد سەڵاح و نێیمار داسێلڤا لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هێلی پێشەوەی ریال مەدرید بەیەکەوە کۆبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەکو هەنگاوی یەکەم خەریکە لەگەڵ نێیمار بگاتە رێککەوتن، تەنانەت بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیسپانییە لەوانەیە پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2018 چوونی نێیمار لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید رابگەیەنرێت، کە پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستەکە بگاتە 260 ملیۆن یۆرۆ.
هاوینی رابردوو نیمۆ بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە ریزەکانی پاریس سانجێرمان و چەند مانگێکە دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار لە پی ئێس جییەوە بەرەو ریال مەدرید بڵاو دەکرێتەوە.