ئینیێستا ناچێته‌ خولی چینی و یانه‌ی داهاتووی ئاشكرا بوو

ڕه‌تی كرده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خولی چینی بكات

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ئیسپانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئاندرێس ئینێستا ناچێته‌ خولی چین.

دوای ئه‌وه‌ی ئینێستا رۆیشتنی له‌ ریزه‌كانی بارسێڵۆنا راگه‌یاند، هه‌واڵی په‌یوه‌ندی كردنی به‌ خولی چینه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ نوێترین هه‌واڵدا، میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و داینه‌مۆیه‌ی ئیسپانیا، ده‌چێته‌ خولی ژاپۆن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئینێستا بڕیاریداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كیك له‌ یانه‌كه‌ی ژاپۆنه‌وه‌ بكات، ڤیتسل كۆبیش نزكترین یانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئینێستا بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

دوای ئه‌م وه‌رزه‌ پێشبینی ده‌كریت به‌فه‌رمی چاره‌نووسی ئینێستا به‌یه‌كجاریی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی ئاسیا یه‌كلایی بكریته‌وه‌.

ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا
ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا
Fly Erbil Advertisment