نێیمار لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆ کردووە

لەو ماوەیەی لە بڕازیل بووە دوو جار چاوی بە بەرپرسانی ریال مەدرید کەوتووە

نێیمار لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدری دەستی بە گفتوگۆ کردووە و لەوانەیە بەرامبەر 260 ملیۆن یۆرۆ بچێتە ریال مەدرید.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا ئاشکرایکردووە، نێیمار لەو ماوەیەی لە بڕازیل چارەسەری پزیشکی وەردەگرت، دوو جار چاوی بە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کەوتووە و گفتوگۆی لەگەڵ کردوون، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە پێشبینی دەکرێت نیمۆ بەرامبەر 260 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە بگوازرێتەوە ریزەکانی ریال مەدرید.
نێیمار شەوی رابردوو ئامادەی یاریی کۆتایی جامی فڕەنسا بوو، ئێستا خۆی بۆ مۆندیالی 2018 ئامادە دەکات، کە هاوینی رابردوو بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی