سێرجی رۆبێرتۆ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی، قورسترین سزای به‌سه‌ردا سه‌پا

به‌ فه‌رمی رۆبێرتۆ رووبه‌ڕووی سزایه‌كی گه‌وره‌ بووه‌وه‌

تۆپی پێی ئیپانیا به‌فه‌رمی سێرجی رۆبێرتۆی به‌رگریكاری بارسێلۆنای بۆ چوار یاریی سڕ كرد.

سێرجی رۆبێرتۆ به‌هۆی ئه‌و كارته‌ سووره‌ی له‌ یاری كلاسیكۆ به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه‌ لێژنه‌ی سزاكان له‌ فێدراسیۆنی ئیسپانیا به‌فه‌رمی بڕیاریدا ئه‌و یاریزانه‌ بۆ چوار یاریی سڕ بكات، به‌مهۆیه‌وه‌ ناتوانێت له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ڤیاریال به‌شداری بكات، له‌گه‌ڵ دووی یاری داهاتووی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر لیڤانتی و ریال سۆسیداد له‌ لالیگا، هاوكات ناتوانێت له‌ یاریی چوونی سوپه‌ری ئیسپانیا دژی سێڤییا یاریی بكات.

به‌پێی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی هۆكاری سزادانه‌كه‌ راپۆرته‌كه‌ی هێرناندێزی ناوبژیوانه‌ و تیایدا نووسیویه‌تی رۆبێرتۆ به‌ ئامانجی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مارسێلۆ خۆویستانه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی تۆپی له‌لا بێت.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا بڕیاریداوه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سكاڵا تۆمار بكات و تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی لێژنه‌ی سزاكان بدات.

Fly Erbil Advertisment