ڤینگه‌ر: چیتر بێزارتان ناكه‌م و دڵنیام به رۆیشتنی من رۆژنامه‌نووسان ئاسووده‌تر ده‌بن
ڤینگه‌ر دوایین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌ك راهێنه‌ری ئارسێناڵ ئه‌نجام دا

ئارسن ڤینگه‌ر دوایین پرێس كۆنفڕانسی وه‌كو راهێنه‌ری ئارسێناڵ ئه‌نجامدا، ئه‌و راهێنه‌ره فڕه‌نسیه باسی له ده‌ستپێكی وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه كرد و دووپاتیشیكرده‌وه ساڵانی نێوان 2006 بۆ 2015 دژوارترین ساته‌كانی بووه له راهێنه‌رایه‌تی.
ئارسن ڤینگه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئارسێناڵ به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی دایه‌وه.
"ئه‌مه دواین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی منه له ئارسێناڵ جارێكی دیكه رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئینگڵاند بێزار ناكه‌م و لێتان دوور ده‌كه‌ومه‌وه.
باشترین نه‌وه كه راهێنه‌رایه‌تیم كردبن له ساڵی 1998 بوو دواتر له ساڵانی2002 و 2004 گه‌یشتینه لوتكه و نازناوی پرێمه‌رلیگمان به‌بێ دۆڕان برده‌وه.
یه‌كه‌مجار كه هاتنه ئارسێناڵ ئه‌ركم زۆر سه‌خت بوو، له ته‌مه‌نی 33 ساڵیدا چاره‌نووسی راهێنه‌رایه‌تیم له‌گه‌ڵ مۆناكۆ ده‌ستپێكرد و ئه‌زموونێكی بچووكم هه‌بوو، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌ناسیم كه هاتمه ئێره ته‌نانه‌ت ئینگلیزیه‌كه‌م زۆر خراپ بوو.
دژوارترین ماوه كه پێیدا تێپه‌ڕیم له نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2015 بوو، به‌ڵام من چێژم بینی به‌وه‌ی چیم پێشكه‌شی ئارسێناڵ كرد و وامكرد ئه‌و یانه‌یه له ركابه‌ریكردنی یانه گه‌وره‌كان به‌رده‌وام بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ختیانه‌ی رووبه‌روومان بوونه‌وه.
پێموایه من دوایین راهێنه‌ر ده‌بم له‌دوای ئالێكس فێرگسن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له یانه‌یه‌ك بمێنینه‌وه، ده‌مه‌وێت چاره‌نووسم له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ به سه‌ركه‌وتن ته‌واو بكه‌م، به دڵنیایی له‌ماوه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام چاودێری یارییه‌كانی گانه‌رز ده‌كه‌م و پاڵپشتی ئه‌و تیپه ده‌كه‌م كه له دڵم دایه.