كۆمیسیۆن كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "دوای 48 كاتژمێر له كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/5/2018 حازم روده‌ینی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌كه و رێژه‌ی به‌شداربووان راده‌گه‌یه‌نیین، به‌ڵام راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كان كاتێكی زیاتری ده‌وێت و ئه‌گه‌ری زۆره تا 48 كاتژمێری دیكه ده‌ره‌نجامه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه".
یه‌كه‌مجاره كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئامێری ئه‌لیكترۆنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه ده‌بات كه له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و رۆژی 10/5/2018 له‌ناو عێراقدا ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و عێراقییه‌كانی تاراوگه‌ش به‌شدارییان تێدا كرد.
نزیكه‌ی 25 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 329 نوێنه‌ر له‌ناو 320 قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی و حزبی به‌شداردا بۆ خولی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێرن.