"نه‌سری عه‌بادی یه‌كه‌مه"
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر: له‌گه‌ڵ سائیروونی سه‌در جیاوازیمان10 كورسییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/5/2018 گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی "نه‌سر" كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان هاوپه‌یمانی نه‌سر به جیاوازی 10 كورسی كه‌وتووه‌ته پێش هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".
حسێن ئه‌لعادلی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و دهرهنجامانانهی تا ئێستا ده‌رچوون، نه‌سر به جیاوازی 10 كورسی كه‌وتووه‌ته پێش سائیروون و لیسته‌كه‌ی عه‌بادی یه‌كه‌مه".
هێشتا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی رانه‌گه‌یاندووه‌و بڕیاره سبه‌ینێ زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگی لیست و قه‌واره‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
له ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مه و بۆ یه‌كه‌مجاریشه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ك لیستێكی كوردستانی ده‌بێته براوه‌ی یه‌كه‌م.