"پاریس سانجێرمان شوێنگرهوهی ئۆنای ئێمری دهستنیشان كرد"
له ماوهی 48 كاتژمێری داهاتوو به فهرمی رادهگهیهندرێت

به گوێرهی میدیاكانی ئهڵمانیا توماس توخێل تا 48 کاتژمیری داهاتوو بە فەرمی دەبێتە راهێنەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسا.
سەرجاوەکان لە ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە راهێنەری پێشووی یانەی بوورسیا دۆرتمۆندی وڵاتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان گەیشتۆتە رێکەوتن و بریارە دوای 48 کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی وەک شوێنگرەوەی ئۆنای ئێمری راهێنەری ئیسپانی شازادەکان دەست نیشان بکرێت.
ئۆنای ئێمری هەرچەندە وەرزی ئەمساڵ دوو نازناوی خول و جامی فرانسای بەدەستهێناوە، بەڵام بە هۆی شکستی بەرامبەر ریال مەرید و دەرکردنیان لە چامپیۆنزلیگ، بەرپرسانی ئەو یانەیەی ناچار کردووە کە بیر لە گۆرینی راهێنەری یانەکەیان بکەن.
