نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته حكوومه‌تی بنكه‌فراوان له‌عێراق پێكبهێندرێت
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد، كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ر بكرێن و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تێكی بنكه فراوان له عێراق پێكبهێندرێت، كه نونهرایهتی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه بۆئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌تێكی به‌هێزتر له‌عێراق بێته ئاراوه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له گه‌لی عێراق ده‌كات، كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو، به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی ناوخۆ، كه وێڕای دۆخی نائاسایی ژیانیان له كه‌مپه‌كان، به‌شێكیان به‌شدارییان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كردووه، داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كردووه، پشتگیری له ئاشتی بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش بكه‌ن كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتوونه‌ته ئاراوه".
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌كاتێكدایه، كه به‌شێك له به‌رپرسانی شیعه، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆئه‌وه خستۆته گه‌ڕ، كه بۆ كابینه‌ی داهاتووی عێراق، حكوومه‌تی زۆرینه بكه‌ن به جێگره‌ی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان.
H.B