دوژمنه‌كان له عێراق به‌دوای دۆستی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێن
قاسم سوله‌یمانی و مه‌كگۆرك گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا باسی شێوه‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراقه و له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌كگۆرك له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌ستی به گفتوگۆكردن كردووه و ئامانجی ئه‌وه‌یه په‌له له پێكهینانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكرێت.
جگه له مه‌كگۆرك به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی عێراق، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق و پێكهینانی حكوومه‌تی نوێ، گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیاره ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ته‌واوی لیسته براوه‌كانی شیعه كۆببێته‌وه‌و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاووتوێی بكه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی دوای راگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه، كه به جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی 90%ی ده‌نگه‌كان، نه‌خشه‌ی سیاسی و لیسته براوه‌كان روون بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه و هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی پشتیوانی سعوودیه بۆ هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در، كه تا ئێستا له‌پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی عێراقه و به یه‌كه‌م دێت، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه سووننانهی دیكه‌ی عێراق، توانیویانه كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی له نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساش ئاشكرای كردووه، ره‌نگه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان چوار لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكبهێنن.
به‌ڵام شه‌رقولئه‌وسه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری زۆره كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی له هاوپه‌یمانێتی نه‌سری عه‌بادی و سائیروونی موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی و ئهلقهراری ئوسامه نوجێفی و حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم و له‌وانه‌شه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی پێكبێت.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و لیستی سائیرون، كه یه‌كه‌می عێراقه، رایگه‌یاندبوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای مالیكی ناكه‌ن.
دوێنێ سه‌در له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناوی زۆربه‌ی لیسته براوه‌كانی هێناوه، جگه له فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی عێراق سائیرون یه‌كه‌مه.
هه‌ریه‌ك له لیستی فه‌تحی هادی عامری دووه‌م و لیستی نه‌سڕی عه‌بادی سێیه‌م، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له سه‌ر ئاستی عێراق چواره‌مه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش یه‌كه‌مه، هه‌رچی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكیه، له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ریزبه‌ندی پێنجه‌مه.