ئه‌ردۆغان: ئيسرائيل ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستييه
توركيا سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
K24 – هه‌ولێر:
لە میانی وتارێکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابیانی تورک لە لەندەن پێشكه‌شيكرد، سەرۆكى کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگه‌ياند، ''ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تاوانی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه. ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه''.
سەرۆكى کۆماری تورکیا گوتيشى: " ئەو کارەی ئیسرائیل ئەنجامیدا کۆمەڵکوژییە. ئه‌م تراژیدیا مرۆڤانه‌یه و كۆمه‌ڵكوژییه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، ئه‌مریكا یان ئیسرائیل، به نه‌فره‌تی ده‌كه‌م''.
هه‌روه‌ها گوتیشی : "بەردەوام دەبین لە هەڵوێستی لەپاڵ بوونی برا فەڵەستینییەکانمان (رۆژی هه‌ینی) دوای نیوه‌ڕۆ له گۆڕه‌پانی یه‌نی قاپی دژ به سته‌م كۆده‌بینه‌وه هەروەها مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ برا فەڵەستینییەکانمان رۆژی یەکشەم لە دیاربەکر میتینگێک ساز دەکەین".
ناوبراو گوتی : ''له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆر سه‌ركرده‌ی دیكه گفتوگۆ ده‌كه‌م. رێگە نادەین ئەمڕۆ وەک رۆژی لەدەستدانی قودس بێت بۆ جیهانی ئیسلامی".
ئەردۆغان رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە بێ دەنگن و گوتی: ''كاتێك ئێمه رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بینه‌وه و له دژیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، لێمان ده‌پرسنه‌وه. به‌ڵام ئێستا بچوكترین قسه‌یان له‌سه‌ر داگیركاری ئه‌وانه نییه''.
سەرکۆماری تورکیا، گوتی : "لێرەوە بانگەواز بۆ کریستیانەکان، موسەوی و ئایينەکانی دیکە دەکەم کە بەرامبەر بەم ناحەقییە بێ دەنگ نەبن".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر پشتیوانی کردنی فەڵەستین و گوتی: "وەک رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە تەواوی رەمەزان کەمپینی کۆمەککردنی برا فەڵەستینییەکانمان رێک دەخەین هەروەها مانگی سووری توركی به بری 100 هه‌زار دۆلار یارمه‌تی ئاماده‌كردووه و ده‌ستی كردووه به گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه و گوتیشی: ''به هه‌ماهه‌نگی ئافاد و سوپای توركیا ده‌ست كراوه به یارمه‌تیدان و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان له غه‌ززه''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسى له‌وه‌شكرد، "مەبەستی دەربڕینی ھاوخەمی بۆ برا فەڵەستینییەکانمان، لە سبەێنێوە سێ رۆژ ماتەمینیمان راگەیاند".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ