ناتانياهۆ: ئه‌ردۆغان پشتيوانى حه‌ماسه و با وانه‌ى ئه‌خلاقمان پێ نه‌ڵێته‌وه
(ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان) رايگه‌ياند، ئيسرائيل ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستييه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، (بنيامين ناتانياهۆ) رايگه‌ياند، "ئامۆژگارى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م وانه‌ى ئه‌خلاقمان پێ نه‌ڵێت".
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان) رايگه‌ياند، "ئيسرائيل ده‌وڵه‌تێكى تيرۆريستييه و ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات له دژى هاووڵاتيانى فه‌له‌ستينى كۆمه‌ڵكوژييه".
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌دا، (ناتانياهۆ) له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، له جريوه‌يه‌كدا نووسيويه‌تى: "ئه‌ردۆغان يه‌كێكه له گه‌وره پشتيوانه‌كانى حه‌ماس، هه‌ربۆيه گومانى تێدا نييه ئه‌و باش له‌وه تێده‌گات، تيرۆر و كۆمه‌ڵكوژى چييه، ئامۆژگارى ده‌كه‌م وانه‌مان له باره‌ى ئه‌خلاقه‌وه پێ نه‌ڵێت".
له دوێنێوه، نزيكه‌ى (60) هاووڵاتى فه‌له‌ستينى له ئاكامى ده‌ستڕێژ و نيشانه‌گرتنه‌وه‌ى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى سوپاى ئيسرائيل له ناوچه‌كانى هێڵى جياكه‌ره‌وه‌ى كه‌رتى غه‌ززه و ئيسرائيل كوژراوون و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ى فه‌له‌ستينى به فيشه‌كى هێزه‌كانى سوپاى ئيسرائيل بريندار كراوون.
Erdogan is among Hamas's biggest supporters and there is no doubt that he well understands terrorism and slaughter. I suggest that he not preach morality to us
— Benjamin Netanyahu (@netanyahu) ١٥ مايو ٢٠١٨
ئه‌مڕۆ لە میانی وتارێکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابیانی تورک لە لەندەن پێشكه‌شيكرد، سەرۆكى کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگه‌ياند، ''ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تاوانی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه. ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه''.
سەرۆكى کۆماری تورکیا گوتيشى: " ئەو کارەی ئیسرائیل ئەنجامیدا کۆمەڵکوژییە. ئه‌م تراژیدیا مرۆڤانه‌یه و كۆمه‌ڵكوژییه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، ئه‌مریكا یان ئیسرائیل، به نه‌فره‌تی ده‌كه‌م''.
هه‌روه‌ها گوتیشی : "بەردەوام دەبین لە هەڵوێستی لەپاڵ بوونی برا فەڵەستینییەکانمان (رۆژی هه‌ینی) دوای نیوه‌ڕۆ له گۆڕه‌پانی یه‌نی قاپی دژ به سته‌م كۆده‌بینه‌وه هەروەها مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ برا فەڵەستینییەکانمان رۆژی یەکشەم لە دیاربەکر میتینگێک ساز دەکەین".
ناوبراو گوتی : ''له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆر سه‌ركرده‌ی دیكه گفتوگۆ ده‌كه‌م. رێگە نادەین ئەمڕۆ وەک رۆژی لەدەستدانی قودس بێت بۆ جیهانی ئیسلامی".
.jpg)
ئەردۆغان رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە بێ دەنگن و گوتی: ''كاتێك ئێمه رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بینه‌وه و له دژیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، لێمان ده‌پرسنه‌وه. به‌ڵام ئێستا بچوكترین قسه‌یان له‌سه‌ر داگیركاری ئه‌وانه نییه''.
سەرکۆماری تورکیا، گوتی : "لێرەوە بانگەواز بۆ کریستیانەکان، موسەوی و ئایينەکانی دیکە دەکەم کە بەرامبەر بەم ناحەقییە بێ دەنگ نەبن".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر پشتیوانی کردنی فەڵەستین و گوتی: "وەک رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە تەواوی رەمەزان کەمپینی کۆمەککردنی برا فەڵەستینییەکانمان رێک دەخەین هەروەها مانگی سووری توركی به بری ١٠٠ هه‌زار دۆلار یارمه‌تی ئاماده‌كردووه و ده‌ستی كردووه به گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه و گوتیشی: ''به هه‌ماهه‌نگی ئافاد و سوپای توركیا ده‌ست كراوه به یارمه‌تیدان و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان له غه‌ززه''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسى له‌وه‌شكرد، "مەبەستی دەربڕینی ھاوخەمی بۆ برا فەڵەستینییەکانمان، لە سبەينێوە سێ رۆژ ماتەمینیمان راگەیاند".
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر