"مالكی و عامری له‌گه‌ڵ عه‌بادی" ده‌یانه‌وێ به‌ڕی سه‌ركه‌وتن له‌ژێرپێی سه‌در ده‌ربكێشن
نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا هاتۆته ئاراوه به‌ڵام تائێستا چاره‌نووسیان له‌گه‌ڵ نه‌سر یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تی یاسا به‌چه‌ند میدیاییه‌كی عێراقی راگه‌یاندووه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، گفتۆگۆی فراوان له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی و، هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا هاتۆته ئاراوه"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، تائێستا چاره‌نووسی ئه‌و دوو لیسته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر دیارنییه، ئاخۆ ده‌گه‌نه رێككه‌وتن یان نا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ناوی هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و تویته‌ی سه‌دردا هاتووه، كه شه‌وی رابردوو رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به تێكستێكی خوازراو ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌و لیست و لایه‌نانه كردبوو، كه‌ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیان درووست بكات.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "ئێمه له سیاسه‌ت كارده‌كه‌ین و كوتله‌كانیش له پلان و نه‌خشه‌سازییه‌كانمان به‌باشی لێمان تێده‌گه‌ن، ده‌كرێت هاوپه‌یمانێتی درووست بكه‌ین یانیش له‌وانه‌یه هه‌ر رێككه‌وتنیش روونه‌دات و هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك درووست نه‌بێت".
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هاوپه‌یمانێتی سائیرون له ركابه‌رییه‌كه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دوای خۆی ئه‌وه‌نده زۆر نییه، بۆیه لایه‌نی براوه ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنێت، بۆئه‌وه‌ی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تدا دیواری تایفی و مه‌زهه‌بگه‌رایی بڕووخێنێت.
H.B