ئه‌مريكا سزاى به‌سه‌ر بانكێكى عێراقدا سه‌پاند
حكومه‌تى ئه‌مريكا سزاى نوێى به‌سه‌ر هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران و سێ كه‌سى ديكه و بانكێك له عێراقدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مريكا سزاى نوێى به‌سه‌ر هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران و سێ كه‌سى ديكه و بانكێك له عێراقدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تى گهنجينهى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له سايتى خۆى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى به "لايه‌نگرانى تيرۆرى جيهانى" تۆمه‌تبار كردووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، بانكى (البلاد) له عێراق و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران، (وهليوڵڵا سه‌يف) و دوو كه‌سى ديكه، پشتيوانيان له "تيرۆرى جيهانى" كردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، سزاكه‌ى سه‌ر ئێران بانكى ناوه‌نديى ئێران ناگرێته‌وه، چونكه كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ندێك مامه‌ڵه درووست ده‌كات.
وه‌زاره‌تى گهنجينهى ئه‌مريكا له باره‌ى بانكى (البلاد)يشه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌و بانكه مليۆنان دۆلارى گواستووه‌ته‌وه بۆ (حزبوڵڵاى لوبنان).
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر