سائيرون: لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كان
ره‌وتی سه‌در: پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو سیمایه‌كی ته‌كنۆكراتی هه‌بێت و ده‌بێت له پشكپشكێنه‌ی حزبی دووربێت
K24- هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر مووسه‌وی، سه‌ركرده له كوتله‌ی سائیرون، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، دووپاتیكرده‌وه، لێكتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی باش له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله‌كاندا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كان هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ڕێڕه‌وی ته‌واوی خۆی وه‌رنه‌گرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ڵاح عوبێدی، وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو سیمایه‌كی ته‌كنۆكراتی هه‌بێت و ده‌بێت له پشكپشكێنه‌ی حزبی دووربێت".
عوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ره‌وتی سه‌در هه‌ر كه‌سێك ره‌ت ده‌كاته‌وه كه بیه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هێز و سه‌پاندن پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانی سائیرون ئه‌و مه‌رجه‌ی دانه‌ناوه كه پێویسته كه‌سێكی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌ربگرێت، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بهێنێت، كه بتوانێت كابینه‌یه‌كی ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت و دوور له هه‌ژموون و فشاری حزبی كاره‌كانی رایی بكات".
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كوتله‌ی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له ركابه‌رایه‌تییه‌كه‌دا به به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و، شه‌وی رابردووش سه‌در له تویتێكدا ئاماژه‌ی به ناوی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه كردبوو، كه ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیان بكات.
H.B