راپرسییه‌ك: جه‌نگی سێیه‌می جیهانی هه‌ڵده‌گیرسێت
زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی رووسیا له‌و باوه‌ڕه‌دان ناكۆكییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و رۆژئاوا بۆ جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌گۆڕێن
K24- هه‌ولێر:
له راپرسیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی رووسیا له‌و باوه‌ڕه‌دان، ناكۆكییه‌كانی نێوان رووسیا و رۆژئاوا له‌باره‌ی سووریا بۆ جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌گۆڕێت.
له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه‌دا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لیفادا بۆ توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، له 57%ی به‌شداربووان به‌پله‌ی جیاواز نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ئێستای نێوان مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوا له‌باره‌ی سووریا نیشانداوه و باوه‌ڕیان وایه، ئه‌و ناكۆكییانه بۆ جه‌نگێكی راسته‌وخۆی رووبه‌ڕوو ده‌گۆڕێت، له‌كاتێكدا له‌و رێژه‌یه 16%ى به‌شداربووان نیگه‌رانییان نیشانداوه و له 41% ئاماژه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له ئه‌گه‌ری ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، زیاتر له سێیه‌كی خه‌ڵكی رووسیا هه‌ست به هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جه‌نگه ناكه‌ن، هاوكات به‌شێكی كه‌می خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادا نابینن چونكه باوه‌ڕیان به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی له‌مجۆره نییه، له‌كاتێكدا له 27%ی به‌شداربووانی پرۆسه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش روو بدات ئه‌وان هه‌ست به مه‌ترسی ناكه‌ن.
H.B