سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا: عه‌بادی و مالكی و عامری خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید ناكه‌ن
"گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌ی سیاسی گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تحی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و لێكتێگه‌یشتنیش له‌گه‌ڵ عه‌بادی كراوه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌عد مه‌تله‌بی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته روو، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، نوری مالكی، سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوكات جێگری سه‌رۆك كۆمار، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئێستا و هاوكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و هادی عامری، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح و سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دری حه‌شدی شه‌عبی, خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كانديد ناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید، مه‌تله‌بی دووپاتیكرده‌وه، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، ته‌نیا هاوپه‌یمانی سائیرونی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در نه‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، دووركه‌وتنه‌وه له هاوپه‌یمانی سائیرون، كه پله‌ی یه‌كه‌می له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست هێناوه، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌یه‌تی له عه‌ره‌بستانی سعوودیه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له میحوه‌ری به‌رگری شیعه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆچوونه‌كانمان له‌گه‌ڵ سائیرون یه‌كناگرێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ عه‌ره‌بی جه‌دید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دیكه بۆ رازیكردنیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی به‌رده‌وامن" و ئاشكراشیكرد، "گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تحی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و لێكتێگه‌یشتنێكی باشیش له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی هاتۆته ئاراوه".
هه‌وره‌ها گوتی، ده‌وڵه‌تی یاسا په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك لایه‌نی كوردی و سونییه‌وه كردووه، بۆئه‌وه‌ی بێنه ناو پرۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی و گوتیشی، مالكی هیچ نیازێكی بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی ئه‌و لایه‌نه كوردی و سوننیانه بكات، كه به‌نیازن هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2014، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زیاتر له دوو له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان له‌ده‌ستداوه، كه پێشتر خاوه‌ن 92 كورسی بوو، كه‌چی له‌م هه‌لبژاردنه‌دا كورسییه‌كانی بۆ 25 كورسی كه‌مكردۆته‌وه.
B.H