به فهرمی تۆرێس بڕیاری جێهێشتنی ئاتڵێتیكۆ مهدریدی دا
تۆرێس داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد
.jpg)
فێرناندۆ تۆرێس بە فەرمی جیابونەوەی خۆی لەگەڵ یانهی ئاتڵێتیكۆ مهدرید راگهیاند و نزیكبوونهوهی خۆی له خولی ئهمریكا ئاشكرا كرد.
ئێل نینۆی هێرشبەری ئاتڵێتیكۆ مەدرید دوای بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگ، بە فەرمی جیابونەوەی خۆی لەم یانەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند و بریارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی یانەکەی بەرامبەر ئیبار لە یاریگەی واندامیترۆپۆلیتانۆ ماڵئاوایی لەهەڵ هاندەرانی یانەکەی بکات.
تۆرێس دوای جێهێشتنی ئاتلەتیکۆ مەدرید بریاروایە بچێتە خولی ئەمریکا، بەڵام هێشتا ئهم بابهتهی به فهرمی یهكلایی نهكراوهتهوه.
تۆرێس لهمبارهیهوه دهڵێت: خۆشحاڵم کە توانیمان ئەم نازناوە گرنگە بەدەست بێنین و لێرەشەوە دەمەوێت ماڵئاوایی لە هاندەران بکەم و ساڵانێکی خۆشم لەگەڵ ئەوان بەرێکرد، یاریکردن لە یانەیەکی وەکو ئاتڵێتیكۆ بۆ من شانازییەکی زۆر گەورە بوو و لێرە و لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێک فێری زۆر شت بووم و هیواداریشم لە داهاتوودا رۆخێ بلانکۆس لە لوتکەدا ببینم و بتوانن نازناوی گەورەتر بەدەست بێنن. نایشارمە کە لە خولی ئەمریکا چەند ئۆفەرێکم پێگەشتووە، بەڵام دەمەوێت بە باشی بیریان لێ بکەمەوە دواتر بریاری لەسەر بدەم و لەوانەشە ئەو یانەیەی کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا دەکەم تەنها بۆ ساڵێک بێت.